هانا: دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێران و هەوڵی حکومەت بۆ ئاشکرا نەبوونی ئەم قەتڵە و پەردەپۆش کردنی، لە سەقز و شارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد و پاشان ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە سەراسەری ئێرانی گرتەوە و ئێستا بۆ ماوەی مانگێک زیاترە درێژەی هەیە.
لەم ماوەیەدا هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و سەدان کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارن بوون. لە خوارەوە ناوی ٩ کەسی تر دەنووسین کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون.
١. حەمید بووچانی خەڵکی ئابدانان
٢. محەممەد بووچانی خەڵکی ئابدانان
٣. مازیار محەممەدی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی دێولان
٤. عەلی ئەکبەر ڕادمیهر ٢٥ ساڵ و خەڵکی شیروان
٥. قاسم یەزدانی ٣٣ ساڵ و خەڵی ئاوایی "ڕەشنوو" لە ناوچەی شیروان
٦. موحسین یەزدانی ٣٥ ساڵ و خەڵکی "ڕەشنوو" لە ناوچەی شیروان
٧. جەماڵ عەلیزادە چالاکی مەدەنی و پێشتر بەندکراوی سیاسی ، خەڵکی پیرانشار
٨. مەسعود کامیاب خەڵکی سەقز
٩. مەهدی تاهیری خەڵکی مهاباد
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم شارۆمەندە بەندکراوانە لەبەردەستدا نییە.