ناسر سەرگەران پارێزەر و مامۆستای زانکۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ناسر سەرگەران پارێزەری نابینایان مامۆستا و چالاکی مافی کەمئەندامان رۆژی چوارشەممە “11 ئۆکتۆبری 2023” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ هێزە ئەمنیەکان بێ بەڵگەی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم پارێزەرە و دەستبەسەریان کردووە و بۆ لێپرسینەوە گواستوویانەتەوە بۆ بازداشتگای ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە .

 

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular