ناروونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو دوای ٤ مانگ

هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٣ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “سید مەعسووم ڕەزەوی”، وەرزشوان، پەیڕەوی ئایینی یارسان و دانیشتووی شاری سەحنەی کرماشان، دوای نزیکەی ٤ مانگ، لە دۆخێکی نادیاردایە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان بەسەر ئەبات.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، کە ڕۆژی هەینی ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی خەلیل عالی نژاد، یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئایینی یارسان، لە شاری سەحنە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و  ڕۆژی دووشەممە ۲۱ نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ بۆ زیندانی دیزڵاوا لە کرماشان گوازراوەتەوە.

پێویستە بگوترێ سەید مەعسوم ڕەزەوی لەوەتەی گواستراوەتەوە بۆ زیندان هیچ دیدارێکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیشدا مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular