مەهدی نەورۆزی بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی بانە

هانا : رۆژی شەممە “١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢” مەهدی نەورۆزی بۆ جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ زیندانیکردنەکەی ، بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ مەهدی نەورۆزی پێشووتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری بانەوە بە بەرپرسایەتی قازی "جەعفەری" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ شەش مانگ زیندانی تەعزیری گۆڕابوو .

پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو لە رێکەوتی "٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە بانە دەستبەسەر کرا و پاشان لە رێکەوتی "١٥ی خەرمانانی ١٤٠١" ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular