مەهاباد ؛ چارەنووسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراو نادیارە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پاش تێپەر بوونی زیاتر لە ١٠ رۆژ چارەنووسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراو بە ناوەکانی “ئەشکان فەهیم و رەزا ئەندیشە” خەڵکی مەهاباد ، نادیارە و هیچ زانیاریەک سەبارەت بە بار و دۆخیان لە دەستدا نییە .

سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی ئەشکان فەهیم لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ ئەشکان نەخۆشی دڵی هەیە و لە دەستپێراگەیشتنی بە دەرمانەکانی مەحرووم کراوە و ئەمەش بووتە جێی نیگەرانی خانەوادە و کەسوکاری .

ئەشکان فەهیم و رەزا ئەندیشە ، لە رێکەوتی "١٥ی سێپتێمبری ٢٠٢٣" لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە بێ فەرمانی دادگا  ، لە ماڵی ئەشکان فەهیم دەسستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

RELATED ARTICLES

Most Popular