بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” رامیار ئەبوبەکری تەمەن ١٦ ساڵ برای “زانیار ئەبوبەکری” لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنییهکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم مێرمندالەدا لە باوک و دایکیان داوە و بێڕێزییان پێکردوون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی رامیار ئەبوبەکری بەردەست نیە .
شایانی باسە لە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ ، لە خۆپێشاندانەکانی بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە شاری مەهاباد "زانیار ئەبوبەکری" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژرا .