بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “تاهیر ئاریا” تەمەن ٤٧ ساڵ بەڕێوبەری واحدی فریاکەوتنی پزیشکی مەهاباد و “سێد کەمال ئاهمەند” تەمەن ٣٥ ساڵ لە کادرەکانی واحدی ١١٥ ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکانیان بێ ئاکام بووە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانیان بەردەست نیە .