مەهاباد ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “سیامەند مینا” خەڵکی ئاوایی “گردە بەردان” و “کەریم سەنگەری” خێزاندار و باوکی سێ منداڵ خەڵکی “قەرەقشڵاق” سەر بە مەهاباد ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

سەرچاوەیکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا ڕایگەیاند ، هێزەئەمنیەکان لە کاژێر دوو و نیوی نیوەشەو بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە و بە لێدان و بێرێزی پێکردن دەستبەسەریان کردوون .

هەر وەها سەرچاوەکە ڕایگەیاند ، هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک ئەشیای شەخسی سیامەند مینا و بنەماڵەکەی و بردوویانە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندانە و شوێنی ڕاگرتنیان بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular