مەهاباد;دەستبەسەرکران و بڕیندارکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

هانا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە”٩ی نڤامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد حوسەینی”، تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان بریندار و دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو لە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە سێرای” بری شیلانان” بریندار بووە و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هاوکات ئەم هاوڵاتییە تووشی ئۆتیزم بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و باری جەستەیی لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular