مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٨ی نڤامبڕی٢٠٢٢”دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “هەژار مولان نژاد و مەحموود مولانژاد”لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئاکام ڕەسووڵی”٢٤ ساڵە کوڕی محەممەد و “ئەرسلان مەحموودی”٣٩ ساڵە خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular