بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “10 ئۆکتۆبری 2023” پێشەوا ئیبراهیم پوور تەمەن 19 ساڵ خەڵکی مەهاباد ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
هەر وەها شەوی هەمان رۆژ مێرمنداڵێکی دیکە بە ناوی "پویا خزری " تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی مەهاباد بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ئەم لاوە تەمەن 17 ساڵانە لە ماڵەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ورمێ .
تا ئێستا زانیارەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم دوو مێر منداڵە بەردەست نیە .
