مەهاباد؛ باری تەندروستی یەکێک لە بریندارەکانی مەهاباد ناجێگیرە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ئاگاداربە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی “سەلاح قادرزادە” ناسراو بە سەلاح زەنجیری، تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی عەبدواللە، خەڵکی گوندی”دێهبەکر” و دانیشتووی پشت تپ، سەربەناۆچەی شیلانی مەهاباد، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیران، لە لای شانییەوە و لە پشتی دەرچوو، بە سەختی بریندار بووە.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد: ئەم هاووڵاتییە کوردە لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری مەهابادلە ژێر چاودیریەو باری جەستەیی ناجێگیرە

RELATED ARTICLES

Most Popular