مەنیژە خۆشنود شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە 10 مانگ بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : مەنیژە خۆشنود شارۆمەندی تەمەن ٥٦ ساڵی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ١٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .

سزاکە ڕۆژی شەممە "٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣" بەم شارۆمەندە ڕاگەیندراوە .

مەنیژە خۆشنود ڕۆژی چوارشەممە "١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاش لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و ڕۆژی چوارشەممە "١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣" پاش کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا و لە رێکەوتی ١٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular