بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی”٣ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”محەممەد سوڵتانی” وەرزشوانی کووشتی و دانیشتووی مەشەد، کە هیچ پەیوەندی و پەیوەندییەکی بە ناڕەزایەتییەکانەوە نەبووە، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیارڕاگوێزراوە.
لە پەیوەندی و بەدواداچوونە بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ بنکە ئەمنییەکانی مەشەد، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەبارەی دۆخی ناوبراویان وەرنەگرتووە.
جێگەی ئاماژەیە: تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بارەی شوێن و بارودۆخی جەستەیی محەممەد سۆڵتانی لەبەردەستدانییە.
