بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا بنەماڵەی شوعەیب فەلاحی بۆ ئازاد کرانی کوڕەکەیان بارمتەی یەک ملیاردییان داناوە بەڵام لە لایەن قازی لقی ٦ی دادگای مەریوانەوە داواکاریەکەیان رەت کراوەتەوە و بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە لە لایەن قازیەکەوە لە دادگا دەر کراون .
شوعەیب فەلاحی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی "دەرەتفێ"ی مەریوان ، ڕۆژی سێشەممە "٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣" پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو .
پاش دەستبەسەر کرانی ، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی باوکی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایل و لاپتۆپەکەیان بردووە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەگەڵ تێپەڕ بوونی دوو هەفتە لە کاتی دەستبەسەر کرانی شوعەیب فەلاحی تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە و ئەم دۆخەش کەسوکار و بنەماڵەی ئەم شارۆمەندەی زۆر نیگەران کردووە .