بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئومید فەلاحی” ٢٠ ساڵە کوڕی ئاوات و خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە نزیک گڵکۆی دەروێش مەریوان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
