مەریوان ؛ ڕفاندنی شارۆمەندێک لە لەیەن هێزەکانی جلوبەرگ مەدەنی

بە پێی راپۆرتەکانی گەییشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شارۆمەندێک بە ناوی سیروان کەریمی کوڕی مەلا قازی خەڵکی مەریوان ، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە لایەن هیزەکانی جلوبەرگ مەدەنییەوە رفێنراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ناوبراو بە بێ پێدانی حۆکمی قەزایی لە شاری مەریوان بە زەبری زۆر و چەک لە لایەن هێزەکانی جلوبەرگ مەدەنییەوە رفێنراوە
تا ئەم کاتە هیچ جۆرە زانیاریەک لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە لە ئارادا نیە 

RELATED ARTICLES

Most Popular