بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە”٢٤ی نڤامبڕی ٢٠٢٢” دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “محەمەد دادرەس” و “عومەر جەهانی” خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی ئاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستگیریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
