مەریوان؛ دەستگیرکردنی دوو شارۆمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

  هانا: لە درێژەی دەستگیرکردنەکانی کوردستان، دووشەممە “٧ی نوامبڕی٢٠٢٢” گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی”شاخوان خاوەری”کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی نێی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە"٢ی نوامبڕی٢٠٢٢" هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی"ئاراس قارەمانی" تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە;تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لە بەردەستدانییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular