مەریوان ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە “28ی ئۆکتۆبری 2023” شارۆمەندێک بە ناوی “حەمزە پیرووزی” کوڕی شۆڕش ، خەڵکی ئاوایی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular