مەریوان ؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەکانەوە

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری مەریوان هەواڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکیان بە ناوی “سۆران سەحرا گەرد”یان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە پێ راگەیاندین .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ رۆژی سێشەممە "٢٤ ئۆکتۆبری ٢٠٢٣" هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتڵاعات بێ حوکمی دادگا هێرشیان کردووتە سەر دوکانی سۆران سەحراگەرد شارۆمەندی خەڵکی مەریوان و بە لێدان دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular