مەریوان / دەستبەسەر کرانی کامران ئەفسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی ڕۆژی سێشەممە “٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی “کامران ئەفسەری” خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشوون ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هەیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە لێدان و بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular