بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی شەممە “١٧ٚی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ماردین دێهقانی” تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی عوسمان و خەڵکی ئاوایی “سەردۆش” و دانیشتووی مەریوان ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم لاوە لە گەڕەکی سەردۆشیەکانی مەریوان و دەستبەسەریان کردووە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .