لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە سەروبەندی دووهەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکومتی ژینا ئەمینی ، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی چوارشەممە "٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "زانیار ئەفسەری" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی "نێ"ی مەریوان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .