مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئیدریس دادرەس” خێزاندار باوکی پێنج منداڵ و خەڵکی ئاوایی “سەردۆش” و دانیشتووی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندە بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە لێدان و توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular