بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “شوعەیب فەلاحی” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دەرەتفێ”ی مەریوان ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پێدانی حوکمی دادگا چوونەتە ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە ، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .