بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی بەربڵاو لە کوردستان، هاووڵاتییەک بە ناوی “محسێن ئیل بەیگی” لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
