هانا: رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، دوو کەس لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە ناوەکانی شاریار ئەفسەری خەڵکی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان و کامیار مرادیان تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر لە ناوچەی سنە و نیشتەجێی مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، شاریار ئەفسەری لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە دەستبەسەر کراوە کە جلی شەریکەی گازیان لەبەردا بووە و لە ماڵەکەیدا گرتوویانە. هەروەها کامیار مرادیان لە کارگەی شیرینی سازی خۆی و بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.