هانا: رۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٢ی مارسی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی خەڵکێ ئاوایی “نێ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا.
"سیاوەش بامداد" کوڕی ئارام و خەڵکی گوندی "نێ" لە ناوچەی مەریوان ناسنامەی ئەو شارۆمەندە دەسبەسەر کراوەیە.
"سیاوەش بامداد" پێشتریش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا، دەسبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد ببوو.
بە پێی زانیارییەک کە بۆمان هاتووە، دەسبەسەر کردنی سیاوەش بامداد بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بەڕێوەچووە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نابراو لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە بەرگرتنی بە چالاکی مەدەنی و سیاسی یا ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوەکاندا و دەسبەسەر کردنی چالاکانی ئەم بوارگەلە، پێشێل کردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە کە لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەچێ.