بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەختیار ساسانی لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی کەیشتوونەتە دەستمان ؛ رۆژی سێشەممە "10ی ئۆکتۆبری 2023" بەختیار ساسانی شارۆمەندی تەمەن 42 ساڵ خەڵکی مەریوان ، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە نێو ئەم شارەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە .
تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .