هانا: ئەمڕۆ سێشەممە”٨ی نوامبڕی٢٠٢٢”ئاکۆ قادری بڕای”نەسرین قادری” کە ڕۆژی هەینی”٨ی نوامبڕی ٢٠٢٢”بە هۆی لێدانی باتۆمی هێزە سەرکوتگەرەکانی تاران گیانی لەدەست دا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا، و دوای کاتژمێرێک ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکڕێت,کە لە پەیامێکدا لەسەر گۆڕی خوشکەکەی، ناوبراۆ ڕایگەیاندووە کە: ئەو وێنەیەی کە پەخش کراوە لە باوکم بە دڵێکی خەمناک و چاوێکی گریانەوە لە ناوەڕاستی ڕێگای تاران بۆ مەریوان لێی گیراوە ، هیوادارم نەبووبێتە هۆی تێنەگەیشتن.