بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە”٧ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “مستەفا سوروش” خەڵکی مەحلاتی سەر بە پارێزگای مەرکەزی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
