بە پێی راپۆرتی گەیشتوو لەم رۆژانەدا عوسمان ئیسمائیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لە لایەن شۆعبەی یەکی دادگای ئەم شارە بە ٣٩ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم بووە
هەر بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لە لایەن شۆعبەی یەکی دادگای شۆرشی شاری سەقز بە بەرپرسیاریەتی قازی مستەفایی بە تۆمەتی رێکلام لە دژی نیزام لە رێورەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی بە ٧ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە ئەحزابی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆن حکومەتی ئێران بە ٣١ مانگ و ١٥ رۆژ حەبسی تەعزیری مەحکووم بووە
شایانی بیر هێنانەوەیە کە ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٨ی فڤریەی ٢٠٢٣ بە پەدانی حوکمی قەزایی لە لایەن هەزەکانی حکومەتەوە دەسبەسەر برشەر کراوە و بۆ لێە پەدانی حوکمی قەزایی لە لایەن هەزەکانی. منیەتیەکانی شاری سنە و پاشان رۆژی دووشاممە 17 ئاڤریلی 2023 بە دانانی بارمتەی قورسی یەکارد ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی. قۆناخەکانی دادرەسی لە زیندانی سەقز ئازاد بووە