هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە”٢٥ی بەفرانباری ١٤٠۱”، کەسایەتییەکی ئایینی کورد بە ناوی” یونس نۆخوا، مامۆستای قوتابخانەی سەلاحەدین ئەیوبی بۆ زانستە ئایینییەکان لە پیرانشار،لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە تەورێز بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی و لابردنی جلوبەرگی ڕۆحانیی لەلایەن سزا درا .
شایانی باسە، بە پشتبەستن بەو حوکمە، ناوبراو بە تۆمەتی "چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" و "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی: و "سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران: سزای ٣٦ مانگ حەپسی تەمبێی، هەروەها لە بەر نکردنی جلوبەرگی ڕۆحانیەتی بە سەر دا سپێندرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکڕێت، ناوبراو ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و لە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ کە ماوەی لێپرسینەوە کۆتایی هات، ناوبراو گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەم شارە و لە ٣ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەو بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا .
