مەحکوم بوونی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بە ١٦ مانگ زیندان

هانا : لەم رۆژانەدا مامۆستا حوسێن عەلیمورادی پێشنوێژی مزگەوتی “ئیبراهیم خەلیلوڵڵا” لە سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی ئایینی “ئیبراهیم خەلیلوڵڵا” لە لایەن دادگای تایبەتی رۆحانییەتی هەمەدانەوە بە تۆمەتی “رێکلام لە دژی حکومەت و هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەی وڵات” سزای ١٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە .

مامۆستا عەلیمورادی رۆژی چوارشەممە "یەکی ئازەری ١٤٠٢" بۆ دادگای تایبەتی تۆحانیەت لە هەمەدان بانگ کرابوو .

 

پێویستە تێبینی بکرێت پێشووتریش رۆژی سێشەممە "١٥ ی فەروەردینی ١٤٠٢" مامۆستا حوسێن عەلیمورادی لە لایەن دادگای تایبەتی رۆحانییەت لە هەمەدان بە تۆمەتی "تێکدانی  بیر و رای گشتی " سزای دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێنرابوو . 

RELATED ARTICLES

Most Popular