مەتین حەسەنی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی خۆیی بە بەندیخانەی بۆکان ناساند

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی دووشەممە “٥ی خەرمانانی ١٤٠٣” مەتین حەسەنی لە بریندارانی ناڕەزاییەکانی ٩٨ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی خۆیی بە بەندیخانەی بۆکان ناساندووە .

مەتین حەسەنی پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی شاری بۆکان بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ٣١ مانگ بەندکران سزا درابوو .

 

ناوبراو لە رێکەوتی "٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی "٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢" بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرابوو .

 

پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە مەتین حەسەنی لە تەمەنی ١٩ ساڵەییدا لە جەریانی ناڕەزاییە سەرتاسەریەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە شاری بۆکان بە تەقەی هێزەکانی حکومەت چاوێکی لە دەستدا .

RELATED ARTICLES

Most Popular