مەترسی دیپۆرتکردنەوەی ٤ چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ لە تورکیە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، نزیکەی ١٠٠ پەنابەر لە کاتی جێهێشتنی تورکیە لە سنووری ماڕماریس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی دیپۆرتکردنەوە گوازراونەتەوە، لەنێویاندا چوار چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ هەن.

بە سەرنجدان بە مێژووی دیپۆڕت کردنەوەی چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ لە تورکیاوە بۆ ئێران، ئێمە وەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین و داوا لە هەموو ڕێکخراو و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ دەکەین هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ ڕێگریکردن لە دیپوڕتی پەناخوازان بۆ ئێران.

لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون "ناسر کەمانگەر و ئارزوو مۆلانایی"، کە چەند ساڵێک چالاکییان لە بواری مافی مرۆڤ بەتایبەتی لە بواری داکۆکی لە مافی پەناخوازان و پەنابەران هەیە، هەروەها دوو چالاکی سیاسی کورد بە ناوەکانی"حوسێن مەنبەری و شەوگار محەممەدی .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular