بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەندکراوێکی ئیدۆلۆژیک بە ناوی “مێهدی ئەسغەرزادە” کوڕی عەبدوڵکەریم و خەڵکی جوانڕۆ لە بەندیخانەی دیزل ئاوای کرماشان لە چوارەمین رۆژی مانگرتن لە خواردن دایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ مێهدی ئەسغەرزادە بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ بەرپرسانی زیندان بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی زیندانیانی ئیدۆلۆژی لێی درا و بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی دیزل ئاوا لە کرماشان گواسترایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ناوبراو لە مانگی گڵلاوێژی ساڵی ١٣٩٥ لە ململانێیەکی چەکداری نێوان سوپای پاسداران و گروپێک کە هێزەکانی حکومەت بە داعش ناویان دەبرد، دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.