میکائیل منبەری بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ میکائیل منبەری شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “نیر” و دانیشتووی سنە ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە بەرپرسیاریەتی قازی سەعیدی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبەکوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی و رێکلام لە دژی نیزام” بە شەش ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکوم کراوە .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو تا کۆتایی هاتنی ماوەی تەعلیقەکەی رێگای پێ نادرێت لە وڵات بە جێ بهێڵێت و هەر چوار مانگ جارێک دەبێ خۆی بە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە بناسێنێت .
شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی "29 ژوەنی 2022" لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراو و پاش دوو مانگ لە ژووری  تاکەکەسیەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە پاشان لە رێکەوتی "13 سێپتامبری 22" بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و 400 ملوێن تمەنی لە زیندانی سنە ، ئازاد کرابوو .

هەر وەها ناوبراو پێستریش لە رێکەوتی "15ژوەنی 2021" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاشان رۆژی شەممە "3 ئۆکتۆبری 2021" بەدانانی بارمتەی 700 ملوێن تمەنی لە زیندان ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular