میلاد حەیدەریان شارۆمەندی خەڵکی قووروە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو : رۆژی شەممە “7ی ئۆکتۆبری 2023” میلاد حەیدەریان خەڵکی قووروە ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکانی شاری سنە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری قووروە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و پاشان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی میلاد و هەندێک لە کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular