میاندواو ؛ چوار شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران

هانا : دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “ئومید قادر نژاد و موحسێن قادررەش” خەڵکی ئاوایی “حاجی حەسەن شامات”ی سەر بە میاندواو ، کە لە رێکەوتی “٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون ڕۆژی دووشەممە “٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣” بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی میاندواو ئازاد کران .

هەر وەها لە پەیوەند لەکەڵ ئەم ڕاپۆرتە ، لەم ڕۆژانەدا دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە بە ناوەکانی "فەرزین روستەمی و ئومید روستەمی" خەڵکی ئاوایی "عەسگەر ئاوا"ی سەر بە میاندواو کە لە رێکەوتی "٢ی گوڵانی ١٤٠٣" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراون .

ئەم چوار شارۆمەندە کوردە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لە سەرجەم مافەکانیان بێبەش کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular