موژگان کاوسی لە بەندیخانەی تۆنێکابۆن ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣” موژگان کاوسی خەڵکی کلاردەشتی سەر بە مازەندەران ، لە بەندیخانەی تۆنکابۆن ئازاد کراوە .

موژگان کاوسی بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لەمبارەوە ڕایگەیاند : مەحکوم بوونەکەی کە گۆڕدرابوو بە ڕای باز و ئەو باقی ماوەی بەندکرانەکەی لە دەرەوەی بەندیخانە بەسەر بردبوو کۆتایی هاتووە .

پاش قەبوڵکرانی داوای دووبارە دادگایی کرانی لە لایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای وڵات و ڕەوانەی دۆسیەکەی بۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ساری سزاکەی گۆڕدرا بە ١٢ مانگ بەندکران .

داواکاری دووبارە دادگایی کرانی بە نیسبەت دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسیە لە لایەن پارێزەرەکانیەوە "مازیار تاتایی و عوسمان مەزین" لە دادگای باڵای وڵات تۆمار کراوە و ڕۆژی شەممە "٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە لایەن لقی ٣٩ی دادگاوە قەبوڵ کرا .
پاش ڕەوانە کرانی دۆسیەکەی بۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ساری بە پێی دادنامەی دەرکراو لە رێکەوتی "٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣" سزای ئەم بەندکراوە سیاسیە کوردەی بە ١٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری گۆڕاوە .
ناوبراو لە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی١٤٠٣ باقی سزاکەی بە شێوەی ڕای باز لە دەرەوەی بەندیخانە بە سەر دەبات .
موژگان کاووسی رێکەوتی "٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێکاری ئەحکامی کەیفەری کلاردەشت دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بۆ بەندیخانەی تۆنێکابۆنی مازەندەران راگوێزرابوو .
موژگان کاووسی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری ساریەوە بە تۆمەتەکانی "بێرێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١٥ مانگ و یەک رۆژ بەندکران ، کۆبوونەوە و هەوڵدان لە دژی ئاسایشی وڵات بە ٣٩ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ٨ مانگ بەندکران مەحکوم کرا  . بە جێبەجێکردنی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٣٩ مانگ بەندکرانەکەی وەک زۆرترین سزا لەسەر ئەم چالاکە مەدەنیە جێبەجێ دەکرێت .
ناوبراو لە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١" لە ماڵەکەی لە کلاردەشت لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاشان رۆژی سێشەممە "١٣ی بەفرانباری ١٤٠١" بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی لە زیندانی قائم شار ئازاد کرابوو .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت موژگان کاووسی لە رێکەوتی "٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١" لە لایەن لقی یەکی دادگای ساری بە تاوانی "ئەفساد فی العەرز ، گەندەڵی لە زەوی" تۆمەتبار کرابوو و پاشان لە لایەن هەر ئەم دادگاوە ئەم تۆمەتەی لە سەر لابرا .

ئەم نووسەر و توێژەرە کوردە لە ساڵانی ڕابردوودا بابەتی لەسەر زمانی کوردی بڵاوکردۆتەوە و لە ساڵی ٢٠١٨دا کورتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لە ژێر ناوی "هیوا" بەرهەمهێناوە و ئەم کورتە فیلمە دۆکیۆمێنتارییە سەبارەت بە مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لای کوردانی کەلاردەشت بووە لە دەرهێنانی مۆژگان کاووسی.
هەروەها کتێبی "ئەنفال و مێژووی تەیمور"ی عارف قوربانی، نووسەری خەڵکی کەرکوک، کە باس لە ئەنفالکردنی کورد و مێژووی تاکە ڕزگاربووی بنەماڵەیەکی کورد دەکات، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

RELATED ARTICLES

Most Popular