بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئەمڕۆ شەممە”۱۲ی نۆڤەمبری۲۰۲۲”شارۆمەندێکی ژن بە ناوی”ناهید سەعید مووچشی” خەڵکی مووچش لە کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەروبۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی هەینی”١١ی نۆڤەمبڕی٢٠٢٢”یازدە شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی”ئاکۆ سەعید موچشی”عابد سەعید موچشی”زانکۆ سەعید موچشی”ئومێد سەعید موچشی”هەژیرسەعید موچشی”جەمال سەعید موچشی”فەرشید سەعید موچشی”ساڵح سەعید موچشی”ڕامتین جەعفەری”میلاد سەعید موچشی” و”شارام سەعید موچشی”خەڵکی شاری مووچشی کامیاران لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵە کانی خۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە یەکێک لەو هاووڵاتیانە بە ناوی"شارام سەعید موچشی" بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئێستای لەبەردەستدا نییە.