موختار سادقی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “موختار سادقی” خەڵکی پاوە و زیندانی پێشووی سیاسی دوای ئازادی کاتی بە ٦ مانگ زیندان سزادرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی کرماشان بە دادوەری مەسعوود نووری بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
پێویستە لەبیرمان بێت, کە ڕۆژی یەکشەممە "٢ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢" لەگەڵ چوار هاووڵاتی دیکە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکران و دوای ١٠ ڕۆژ دوای بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد  ئازادکرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular