موختار دستوم لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوار شەممە “١٨ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” موختار دستوم تەمەن ٤٨ ساڵان خەڵکی کانی دیناری مەریوان ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر کراوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشت کردن و دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نییە .

 

RELATED ARTICLES

Most Popular