موحسێن ئاجی خەڵکی پیرانشار پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارە ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “موحسێن ئاجی” تەمەن ٢٧ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “کانی بوداغ”و دانیشتوویی پیرانشار ، پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو پاش لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular