هانا: بەپێی راپۆرتی هاکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی موحسین مەعڕووفی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ناوبراو رۆژی سێشەممە ١١ی ئۆکتۆبر لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی رایگەیاندبوو دەستبەسەریان کردووە و بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ رەوانە کراوە.
شایانی باسە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێران و هەوڵی حکومەت بۆ ئاشکرا نەبوونی ئەم قەتڵە و پەردەپۆش کردنی، لە سەقز و شارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد و پاشان ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە سەراسەری ئێرانی گرتەوە و ئێستا بۆ ماوەی مانگێک زیاترە درێژەی هەیە.
لەم ماوەیەدا هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و سەدان کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارن بوون.