هانا: رۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١- (١٦ی ژولای ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “تاهیر کەتانی” و “ئەمیر بابولی” خەڵکی ئاوایی “لەج” لە ناوچەی مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم دوو هاووڵاتییەیان گرتووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەمیر بابولی و تاهیر کەتانی ئاشکرا نییە.