هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سابیر عەبدوڵڵاتاش تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی “گوێکتەپە” لە ناوچەی مهاباد، لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی جەماوەری بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندەیان گرتووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیاری لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە بەڵام بەپێی ئەم راپۆرتە سابیر عەبدوڵڵاتاش دۆخی تەندروستی باش نییە و سییەکانی نەخۆشن و هەر بۆیە بنەماڵەکەی بە مەبەستی گەیاندنی دەرمانەکانی سەردانی ئیتلاعاتی مهابادیان کردووە بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە وەرگرتنی دەرمانەکان خۆیان پاراستووە.