بەپێی ھەواڵێک کە بە ھاوکارانی رێکخراوی ھانا گەیشتووە ،رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی ھەژار عەلیزادە خەڵکی مەھاباد ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە ،ھیچ جۆرە زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.